خۆپیشاندان لە بەغدا دەستی پێکردەوە
  2020-07-05       925       

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەغدا  دەستی پێکرد، هێرشکراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا.

ئاوێنه‌: خۆپیشاندەرانی سەربە حەشدی شەعبی دەرگای ناوچەی سەوزی شاری بەغدایان شکاند وبەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڕۆن.

لەهەمان کاتدا سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە و لەرێگەی سیستمی مووشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە، پاشماوەی مووشەکەکەش لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە.

لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراون.

پەیوەست بەو پرسە ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کراوەتە سەربازگە.

عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراوەتە سەربازگە و مەشق و راهێنانی سەربازی تێدا ئەنجام دەدرێت و چەکی قورس و جۆراوجۆری تێدایە، ئەمەش دوورە لە بەندەکانی رێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ رێکخستنی دیپلۆماتی".

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاندبوو، ترس لەنێو هاووڵاتیانی بەغدا بڵاوبووەتەوە، بەهۆی دەنگی تەقە و تەقینەوە، لەکاتی مەشق و راهێنانی سەربازی، لەناو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×