ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 267 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-05       1191       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 267 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 12 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 172 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 426 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 267 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 31 هەولێر، 129 سلێمانی، 78 گەرمیان، 20 راپەڕین، 4 دهۆك، 7 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 172 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 70 هەولێر، 54 سلێمانی، 33 گەرمیان، 10 راپەڕین، 5 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 12 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 2 هەولێر، 8 سلێمانی، 2 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە حەوت هەزارو 315 توشبو: 1628 هەولێر، 5294 سلێمانی، 188 دهۆك، 208 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە دو هەزارو 692 كەس: 1065 هەولێر، 1366 سلێمانی، 155 دهۆك، 106 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 371 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 532 هەولێر، 3711 سلێمانی، 33 دهۆك، 95 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 252 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 31 هەولێر، 217 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە..

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×