2020-07-07   516     
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پسپۆڕی ئه‌منیی و سیاسیی، هیشام هاشمی كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو له به‌غدا كوژرا، “بووبێته ئامانجی لیواكانی حزبوڵڵا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت”.
لە تویتێکیدا مەعەن حه‌بیب، هاوپیشەی هیشام هاشمی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی نووسیوویه‌تی، “لیواكانی حزبوڵڵا هاشمی’یان كوشتووه”.
هاوکات مەعەن حه‌بیب ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی كردوویه‌تی هیشام هاشمی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێی وتووه، “لیواكانی حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه”.
شایەنی باسە هیشام هاشمی كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌غدا-ی پایته‌خت كرایه ئامانج، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی نزیك له ئێران ده‌گرت به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و داكۆكی له‌وه ده‌كرد، حكوومه‌ت پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی.