وەزیری پەروەردە: سەردانی بەرپرسان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە
  2020-07-07       1011       


بەگوێرەی فرمانێکی وزاری، سەردانی بەرپرسانی هەموو ئاستەکان و بەسەرکردنەوەی ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگە پێدراو نییە و دەکرێت بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان و پەوەردەییەکان سەردانی کارگێری ناوەندی تاقیکردنەوە بکەن.

ئاوێنه‌: بەپێی نووسراوێکی کە سیفەتی فەرمانی وزاری لەسەرە و لەلایەن نووسینگەی وەزیرەوە دەرکراوە، سەردانی بەرپرسانی هەموو ئاستەکان و بەسەرکردنەوەی ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگە پێدراو نییە و دەکرێت بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان و پەوەردەییەکان سەردانی کارگێری ناوەندی تاقیکردنەوە بکەن.

هاوکات لە فرمانەکەدا هاتووە، “بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەر و مامۆستایانی چاودێر رێگایان پێ نادرێت مۆبایل ببەنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە . دەتوانن مۆبایلەکانیان لە ئیدارەی ناوەندی تاقیکردنەوەکان دابنێن”.

هەروەها لە فەرمانەکەدا دەشڵێت، “رێگا نادرێ میدیاکان هیچ جۆرە روماڵێکی میدیایی لەناو هۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەنجام بدەن، تەنها دەتوانن لێدوانی میدیایی لە بەڕێوەبەری ناوەندی تاقیکردنەوە وەربگرن لە دەرەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×