وتەبێژی حکومەتی عێراق: گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوامە
  2020-07-08       439       

وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێم وەکو کیانێکی دەستووری بەردەوامە و دەستووری عێراق دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.
 
ئاوێنه‌: لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بە گفتوگۆکانی شاندی هەریم و بەغداد دا و وتی، “بە ئامانجی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان، سەردانی شاندەکانی هەردوو لایەن بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە ژێر ۆرشنایی دەستوور”.

هاوکات تەڵاڵ وتیشی، “جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەمان نییە، سەرجەم هێزەکانی هەرێم بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە”.

وتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی لەوەشکرد کە لەپێناو قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی عێراقدا لەگەڵ حکومەتی ناوەند پێویستی بە کار زیاتر و گفتوگۆی زیاترە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×