وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو دەروێشانەی
لە ئێرانەوە بۆ بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەد
كەسنەزانی هاتونەتە هەرێمی كوردستان، پێویسته وەك هەڵگری ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا سەیربكرێن.
ئاوێنە: محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی
ئەمریکا ڕایگەیاند، "مه‌ترسی ئه‌و دەروێشانەی هاتون زۆر زۆر به‌رزه، ده‌بێت
ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌یری هه‌مو ئه‌وانه بكه‌ین وه‌كو هه‌ڵگری ڤایرۆ‌سی
كۆرۆنا."
وتیشی"ئه‌گه‌ر
ئه‌م پرسه‌یه ئه‌نجام بدرێت، ئەوا پێشبینیده‌كرێت له دو بۆ سێ هه‌فته‌دا كاره‌ساتی
گه‌وره روبدات."
ڕاشیگەیاندوە"پێویسته
هاوڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره به‌ركه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نه‌بێت و
دانانی ئه‌و پرسه‌یه‌ش كارێكی زۆر ناته‌ندروست و نازانستییه."
باسی لەوەشکردوە"هه‌مو
جۆره كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ئێستادا مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌یە و دەکرێت كاره‌ساتی زۆر
گه‌وره‌ی به‌دوادا بێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە"مه‌ترسیه‌كه
هه‌مو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه دەروێشەکانی پێدا تێپه‌ڕبون."
دوپاتیشیكرده‌وه"ڕێگریكردن
له‌و مه‌راسیمه به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا
نییه ئێمه ته‌نها ده‌توانیین لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه مه‌ترسی
ئه‌م حاڵه‌ته چه‌نده گه‌وره‌یه...چونكه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌كان هێزێكی وه‌ها نیه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
تاكه هێزی ئێمه زانست و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستین كه خزمه‌تی هاوڵاتیانی
پێبكه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای ڕێگری كردنمان نییه له‌و كۆبونه‌وانه."
دوێنێ بەمەبەستی
بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی
قادری، سەدان مورید و دەروێشی تەریقەتەکە لە باشماخ و بازگەکانی نێوان سلێمانی و چەند
پارێزگایەک بەبێ پشکنین تێپەڕین.