2020-07-11   344     
ووری ئۆپراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی بۆ بەڕەنگاری كۆرۆنا دەركرد.
ئاوێنە: دەقی بریارەكان:
بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
رۆژی (11/7/2020) ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1. ده‌وامی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له سبه‌ینێ (12/7/2020) وه به له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه له رۆژی یه‌كشه‌مه تا چوارشه‌مه ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.
2. كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه و چایخانه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.
3. مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان و پرسه و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
4. هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
5. ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به قایمقامه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیداری‌یان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.
6. ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
سـه‌رپه‌رشتیـاری ئیـداره‌ی گـه‌رمـیان
سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
11/7/2020