بەردەڕەش..لەسەر كێشەیەكی دوژمنداری كۆن كەسێك كوژرا
  2020-07-11       674       

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر كێشەیەكی دوژمنداری كۆن، كەسێك لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش كوژراو تۆمەتبارەكانیش هەڵهاتون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: سەعات 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی "خێلەك" لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش كەسێك لەسەر كێشەیەكی دوژمنداری كۆن كوژراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەو كەسەی كوژراوە پیاوێكی تەمەن 55 ساڵانە بەناوی (س. ن. س.).

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەردەڕەشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركردوە.

بەپێی زانیارییەكان تۆمەتبارانی روداوەكە هەڵهاتون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×