میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمشەو شەممە، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە
لەسەر رێگەی خێرای دیوانیە لە باشوری عێراق، ئاگر لە كاروانێكی هاوكاریی سەربازیی
ئەمریكا بەردراوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، كاروانەكە لە سێ "بارهەڵگر"
پێكهاتوە كە هاوكاریی سەربازیی ئەمریكییەكانی هەڵگرتوەو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە
ئاگریان تێبەردراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە كە بارهەڵگرەكان عێراقین و هاوكاری سەربازیی
ئەمریكییەكانیان گواستۆتەوە كە هامەرێكی سەربازی و چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكەی
سەربازییان باركردوە.
بەپێی هەندێك لە میدیا عێراقییەكان، چەكدارەكان بەر لە ئاگر تێبەردانی
بارهەڵگرەكان، شۆفێری بارهەڵگرەكانیان دابەزاندوە.
هێما بۆ ئەوەش كراوە كە تیمەكانی بەرگری
شارستانی گەیشتونەتە شوێنەكەو دەستیان كردوە بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە.