سەرۆکی شارەوانی کۆیە دەستی لەکار کێشایەوە
  2020-07-12       786       

دوای پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی شارەوانی قەزای کۆیە، ئەندازیار هۆگر کەیفی دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە.

ئاوێنه‌: سەرۆکی شارەوانی کۆیە لەرونکردنەوەیەکدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی بۆ چەندین کێشە دەگەڕێنێتەوە لەوانە نەسریەی کەمی مانگانەی شارەوانی، کە چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە و بەوتەی خۆی بەشی سەدا ١٠ ی داواکاری هاوڵاتیانی سنورەکە ناکات.

لە رونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی ٨ی تەموزەوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی داوەتە دەست قایمقامی کۆیە و داوایکردوە پەسەندبکرێت و کەسێکی دیکە ڕابسپێردرێت بۆ شوێنەکەی.

ناوبراو ڕاشیگەیاندوە، شارەوانی کۆیە چەندین کێشەی تێدایە کە پێش دەستبەکاربونی ئەویش هەبوون، بە تایبەتی لەڕووی زەوی زار و موڵکایەتی کە ئەم کێشانە پێویستان بە چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەیە.

سەرۆکی شارەوانی کۆیە ئاشکراشیکردوە، جگە لەم هۆکارانە هۆکاری دیکەش هەیە کە وایکردوە دەست لەکاربکێشێتەوە بەڵام لە ئێستادا باسی ئەو هۆکارانە ناکات و کاتی خۆی هات باسی دەکات، چونکە فشارەکان کاریگەریان کردۆتە سەر باری تەندروستی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×