كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
  2020-07-12       428       
لە ژمارەیەك شار و شارۆچكەی باشووری عێراق، كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەكانیان لەلایەن حكوومەتەوە، خۆپیشاندانیان ساز كرد.
 
ئاوێنه‌: میدیاكانی خۆجێی بڵاویان كردەوە كە كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی لە ژمارەیەك شار و شارۆچكەی باشووری عێراق، خۆپیشاندانیان سازكردووە.

ئاماژەیان بەوەیش داوە كە لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران بەرامبەر بە بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچەكانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

باسیان لەوەیش كردووە كە خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكەیان بگوازنەوە بۆ بەغداد، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگەیان پێ نادەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×