سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا واژۆ ده‌كات
  2020-07-12       1092       

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیى پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بونى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى  فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ لیواى تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پۆلیس، لیواى عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆ و لیواى هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان واژۆکرد.

نێچیرڤان بارزانى له‌ وته‌یه‌كدا وێڕاى ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زمونى دیار و جێپه‌نجه‌ى به‌رچاوى پێشتریان له‌ بوارى كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌دا بۆ خواستن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×