جۆ بایدن: ترەمپ گەندەڵترین سەرۆکی مێژوی نوێی ئەمریکایە
  2020-07-12       459       

جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ گەندەڵترین سەرۆکی مێژوی نوێی ئەمریکایە، هەر رۆژێک لە مانەوەی لە دەسەڵات هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی وڵاتەکە.

ئاوێنه‌: جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "هەر رۆژێک مانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی وەک هەڕەشەی زیاتر وایە بۆ سەر دیموکراسی ئەمریکا".

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ گەندەڵترین سەرۆکەی مێژوی نوێی ئەمریکایە، پێویستە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی داهاتو لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×