پەروەردە رونكردنەوە دەربارەی وەڵامی پرسیاری تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئامادەیی دەدات
  2020-07-13       505       

لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەكان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: ئەو وەڵامە نمونەییانەی دوای تاقیكردنەوەی هەر بابەتێكی ئەزمونە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی دادەنرێن، وەڵامی بەرایین و دوای راوێژو وەرگرتنی سەرنجی زیاتری كەسانی شارەزا، لە كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەكاندا، وەڵامەكان پلەی بنبڕ وەردەگرن.

ئاوێنە: كەریم لەتیف ئیسماعیل، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەكان لەوەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕیوەبەرایەتییە گشتییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان و هەڵەبجەی كردوە، رایگەیاندوە"ئاگادارتان دەكەینەوە كە لەدوای تاقیكردنەوەی هەر بابەتێكی ئەزمونە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2019-2020 لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ كە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانن، وەڵامی نمونەیی بۆ پرسیارەكان دادەنرێن."

رونیكردۆتەوە"ئەم وەڵامانە بە وەڵامی بەرایی هەژمار دەكرێن و دوای راوێژی زیاترو وەرگرتنی سەرنج و تێبینی كەسانی شارەزا لە بابەتەكان و لە كۆتا رۆژی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا، ئەم وەڵامانە پلەی بنبڕ وەردەگرن و دەبنە بنەمایەك بۆ پشكنینی سۆماكان."

جەختیشی كردۆتەوە كە "پڕۆسەی پشكنینی سۆماكان لە بەرژەوەندی قۆتابیان و خوێندكاران یەكلایی دەكرێتەوەو مافی هیچ قوتابی و خوێندكارێك نافەوتێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×