قائیمقامیەتی سەیدسادق رایگەیاند "ئەمڕۆ توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن 43 ساڵ بو گیانی لەدەستدا".
قائمقامێتی قهزای سەیدسادق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ ١٥یەمین حالەتی مردن به ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەشارۆچکەکەیان گیانی لەدەستدا، پاش ماوهی چهند ڕۆژێک داخڵ بوون و خهواندنی له نهخۆشخانه".
قایٔیمقامێتی قهزای سیدسادق ئەوەشی رونکردوەتەوە کە "پاش پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبو، داواکارین له هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی تهواوی بکهن".