دژه‌ تیرۆرى عێراق: هاوئاهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆرى سلێمانى هه‌یه‌
  2020-07-14       632       

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراق رایگەیاند "هاوئاهه‌نگییه‌كی باڵامان لەگەڵ دژه‌ تیرۆرى سلێمانی هه‌یه‌ بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش".

ئاوێنە: ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراق له‌هەژماری تایبەتی خۆى له‌تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك رایگەیاند "له‌قۆناغى چواره‌مى پرۆسه‌ى پاڵه‌وانانى عێراق هاریكارى و هاوئاهه‌نگییه‌كی ئه‌منى و هه‌واڵگرى باڵا له‌نێوان ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراق و هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه‌، له‌كاتى راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش له‌پارێزگاى دیاله"‌.
راشیگەیاند "ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ له‌چوارچێوه‌ى ستراتیژێكى نوێیه‌ كه‌ ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر په‌یڕه‌وى ده‌كات بۆ یه‌كخستنى هه‌وڵه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پێناو گوشارخستنه‌سه‌ر مافیاكانى رێكخراوى داعش و ئاسانكارى دۆزینه‌وه‌یان و راوه‌دونانیان".

ئەمە لەکاتێکدایە کە له‌چه‌ند رۆژى رابردودا پرۆسەی "پاڵه‌وانانى عێراق" لەلایەن دەزگاکانی دژه‌ تیرۆرى عێراق‌و  دژه‌ تیرۆرى سلێمانى بەهاوبەشی بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش له‌پارێزگاى دیاله‌ ئەنجامدرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×