هاوپەیمانی نەسر: گرنگە رێز لە مافی خۆپیشاندان و ئازادی رادەبڕین بگیرێت
  2020-07-14       278       

هاوپەیمانی نەسر لە عێراق: “گرنگە رێز لە مافی خۆپیشاندان و ئازادی رادەبڕین بگیرێت، گوێیش لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بگیرێت”.

ئاوێنه‌: هاوپەیمانی نەسر لە عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە گرنگە رێز لە مافی خۆپیشاندان و ئازادی رادەبڕین بگیرێت، گوێیش لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بگیرێت و رێگەیش نەدرێت رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا رووبدات.

نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی نەسر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە “لە كاتێكدا هاوپەیمانی نەسر جەخت لەسەر گرنگی بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی، ئەنجامدانی چاكسازیی و پاراستنیی سیستەم و یاسا دەكاتەوە، هەروەها داوا لە حكوومەت دەكات داپەروەرییەكی گشتگیر پەیڕەو بكات و هیچ جیاوازی نەكات، جگە لەوەیش راستگۆ و جیددی بێت لە ئەنجامدانی چاكسازیی و تەنها بۆ پرۆپاگەندەی راگەیاندن نەبێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە حكوومەتی عێراق كراوە كە گرنگی بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی قۆناغی راگوزەر بدات كە رەوایەتی بەم حكوومەتە داوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێك لەمەوبەر لە ژمارەیەك شارو شارۆچكەی باشووری عێراق خۆپیشاندان دژبە خراپبوونی رەوشی كارەبا و دواكەوتنی مووچە ئەنجامدرابوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×