مسته‌فا كازمی گەیشتە به‌سڕه‌
  2020-07-15       384       
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە بەسڕە، بڕیاریش کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەو پارێزگایە ئەنجامبدات.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتۆتە پارێزگای بەسڕە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە کازمی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای بەسڕە ئەنجامبدات.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای به‌سره‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

دوێنێش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ كه‌ربه‌لا و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ته‌واوكراوی له‌و پارێزگایه‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت ته‌واوكردنی پڕۆژه‌په‌كخراوه‌كان ده‌بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×