له‌ ئێران 199 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
  2020-07-15       284       

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ 24 كاتژمێری  ڕابردودا 2388 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 199 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند كۆی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران گه‌یشته‌ 264 هه‌زار و 561 كه‌س و 13 هه‌زار و 410 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی:  تا ئێستا 227 هه‌زار و 561 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×