حەوت چه‌كداری داعش لە سەلاحەدین دەستگیرکرا
  2020-07-15       580       

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دەستگیركردنی حەوت تیرۆریستی داعشی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین رایگەیاند.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە حەوت تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق، دەستگیركراون.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، حەوت تیرۆریستی داعشیان لە ژمارەیەك ناوچەی سنووری قەزای خورماتوو باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركردووە و دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواكراون

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەددین، كردووە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە تیرۆریستییەكان دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×