جان ئیڤ لۆدریان: فەڕەنسا بە بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەشی عێراق کردووە
  2020-07-16       483       

دوا بە دوای ئەنجامدانی دووقۆڵی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جان ئیڤ لۆدریان، هاوتا فەڕەنسییەکەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان سازکرد.
 
ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە فوئاد حوسێن وتی، “باسی کارکردنی کۆمپانیا فەڕەنسییەکانمان کرد و پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش تەوەی دیکەی دیدارەکەبوو. هەروەها سوپاسی فەڕەنسامان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش وەکو گەل و دەسەڵاتداران”.

شایەنی باسە وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی داعش تاوەکو ئێستا ماوە و پێویستیمان بە هاوکاریی یەکدی هەیە.

لەبەرامبەردا جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی، “ئاگاداری ئەوەی کە ئێوە لەبەردەم ئالنگاریی گەورەن و هەر لەو رووەوە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنتان. بە بڕی یەك ملیار دۆلار هاوكاری گەلی عێراقمان كردوە، هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ حكومەتی نوێی عێراق رادەگەیەنین، لەم دەرفەتەدا هەوڵدەدەم سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیرانیش ببینم، سوپاسیان دەكەم بۆ ئەو هەنگاوانەی ناویانە بۆ روبەروبونەوەی دۆخی خراپی وڵاتەكەیان”.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی راگەیاندن کۆمەڵێک کاری ستراتیژی لە نێوان فەڕەنسا و عێراق هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×