فەرماندەیەكی سوپای عێراق كوژرا
  2020-07-18       566       

لەئەنجامی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی داعش فەرماندەی لیوای 59 لە هێزە زەمینییەكانی عێراق كوژرا.

ئاوێنه‌: سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراقی بڵاویانكردۆتەوە، لەمیانی روبەڕوبوونەوەی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی داعشدا، عەلی غەیدان فەرماندەی لیوای 59 ی سەر بە تیمە زەمینییەكانی شەشەمی سوپای عێراق كوژرا.

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، لە هێرشێكی داعش لە قەزای تارمییە، عەمید روكن عەلی حەمید غەیدان فەرماندەی لیوای 59 ی تیمە زەمینییەكان كوژرا.

سەرچاوەیەكی سوپای عێراق لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشەكە بە قەناس كراوەو لەئەنجامدا فەرماندەكەی سوپا كوژراوەو چوار سەربازیش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×