هێزی دیكە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان بڵاوە پێدەكرێت
  2020-07-19       1884       

فەریقی روكن قاسم جاسم نەزال فەرماندەی  ئۆپراسیۆنی بەسڕە رایگەیاند كە لە رۆژانی داهاتوودا هێزەكانی سوپا لە دەروازە سنووریەكان زیاتر بڵاوە پێدەكەین .

لە میانەی سەردانێكی مەیدانی بۆ دەروازەی شەلامجەی سنووری لە گەڵ ئێران و بەندەری ئەبو فلوس بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو رێو شوێنانەی پێویستن لەو دەروازانە كاری لە سەر بكەن لە سەر فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی  هێزە چەكدارەكان كە لەو دواییەدا سەردانی بۆ بەسرە ئەنجامدا .

نەزال روونیكردەوە كە هێزە چەكدارەكان كە خۆی لە سوپای عێراقی دەبینێتەوە لە یەكەم رۆژەوە دەستی بە سەر تەواوی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگای بەسرە گرتووە كە بەندەری ئوم قەسرو ئەبو فلوس و شەلامجەو سەفوان دەگرێتەوە .

فەرمانیشیان داوە كە تەواوی فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن لە رێگە گرتن لەو لایەنانەی كە رێگە پێنەدراون هاتوچۆ بكەن لە رێگەی فەرماندەی هێزی سنوور و بەڕێوەبەری دەروازەكە .

وتیشی : هێزە ئەمنییەكان لە ئامادە باشی دان بۆ بەرپرچدانەوەی هەر كارێكی تێكدەرانە یان تیرۆریستی كە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر ئابووری عێراق .
روونیشیكردەوە هێزی زیاتر ئامادە كراوە بۆ ئەوەی لە دەروازە سنووریەكان بڵاوە پێ بكەین بۆ مسۆگەركردنی كۆمنترۆڵ كردنی دەروازە سنوورییەكان .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×