2020-07-20   422     
بههۆی نهخۆشكهوتنی شای سعودییه و گهیاندنی به نهخۆشخانه، سهردانه چاوهڕوانكراوهكهی ئهمڕۆی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق بۆ ئهو وڵاته دواخرا.
ئاوێنە: بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تهمموزی ٢٠٢٠، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات، سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و ناوچەکە تاوتوێ بکات.
دەوترێت، شا سەلمان بەهۆی هەوکردنی زراوەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ریاز کراوە بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی.
فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، بەهۆی تێکچوونی تەندروستی شا سەلمانەوە سەردانی مستەفا کازمی بۆ ریاز دواخراوە.
شا سەلمان تەمەنی ٨٤ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە حوکمی سعودیە دەکات. پێش ئەوەی ببێتە شای سعودیە، ماوەی دوو ساڵ و نیو شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بووە. هەروەها وەک پارێزگاری هەرێمی ریاز بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی کردووە.