عێراق..ئەمڕۆ ژمارەی چاكبونەوە لە توشبونی نوێ بە كۆرۆنا زیاتر بو
  2020-07-20       382       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 308 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە لەكاتێكدا دو هەزارو 163 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون و هەروەها 88 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 16 هەزار و 498 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 163 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 88 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 308 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 94 هەزار و 693 كەس و لەوانە سێ هەزارو 869 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 62 هەزارو 836 كەسیان چاكبونەتەوەو 27 هەزار و 988 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 431 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×