پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور ی عێراق ده‌گاته‌ 52 بۆ 53 پله‌
  2020-07-21       424       

بەڕێوەبەری ژینگە لە دەستەی گشتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پلەکانی گەرما بۆ رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بۆ سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی دەبێت و گەرماکان ناوەند و باشووری عێراق دەگرێتەوە.
 
ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مەحمەد عەبدولـلەتیف، بەرێوبەری ژینگە لە دەستە گشتی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بۆ سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی دەبێت و گەرماکان ناوەند و باشووری عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە نێوان ٥٢ بۆ ٥٣ پلەی سیلیزی بێت.

هاوکات بەڕێوەبەری ژینگە لە دەستەی کەشناسی راشیگەیاندووە کە چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لە ژینگە رووبدا.

شایەنی باسە ئەو کەشناسە رایدەگەیەنێت کە هۆکاری کەمبوونەوەی گەرمی لە ٤٠ ساڵی رابردوو بۆ با دەگەڕێنێتەوە کە لە باکوورەوە رووی لە عێراق کردووە و ئاشکرایکردن کە شەپۆڵەکانی با کەم بووەتەوە و هەر ئەوەش وادەکات پلەکانی گەرما لە ساڵانی داهاتوو گەرمتر بێت.

هاوكات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان،كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×