عێراق داوا لەسعودیە دەکات ڤیزەی نێوان هەردو وڵات هەڵبگیردرێت
  2020-07-24       350       
كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌ردو بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و سعودیە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لەحکومەتی سعودیە دەکات ڤیزەی نێوان هەردو وڵات هەڵبگیردرێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەسێیەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق- سعودیە لەشاری ریاز، عەبدولکەریم هاشم، بریکاری پێشکەوتوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، عادل مەرداد، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بۆ کاروباری ئابوری‌و سیاسی، کۆبونەوەتەوە.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لەنوێنەرەکەی سعودیە کردووە ڤیزەی نێوان هەردو وڵات هەڵبگیردرێت.

لەبەرامبەردا نوێنەری سعودیە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە دەیانەوێت لەهەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکەن، بەشێوەیەکی جددی لەم داواکارییەش دەڕوانن‌و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×