ئەو ئەفسەرەی سوکایەتی بە خۆپیشاندەرەکەی بەغداد کرد دەستگیرکرا
  2020-08-02       1553       

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی سوكایەتیكردن بە مێرمنداڵێكی خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عیراق و بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەفسەری هێزەكانی پاراستنی یاسا لەعیراق دەست بەسەر دەكرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ناوخۆی عیراق دوێنێ شەو لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكرد، “لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی عیراق ئەفسەری هێزە ئەمنیەكانی پاراستنی یاساو تەواوی ئەو پۆلیسانەی دەستیان هەبووە لەسوكایەتیكردن بەو مێرد منداڵەی كە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بڵاوكراوەتەوە، دەست بەسەركراون”.

روونیشكراوەتەوە، “رەوانەی لێكۆڵینەوەی تایبەت لەسەر ئەو  رووداوە دەكرێن و هیچ پۆلیسێكی بەشدار لەو كارە بەدەر نابێت”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×