ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەسلێمانی
  2020-08-02       904       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 17 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و لەبەرامبەردا 15 توشبو نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو سێ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، 17 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ 15 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو سێ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 102 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×