لە كفری دو برا لەبەردەم ماڵەكەیاندا كوژران
  2020-08-03       547       

پۆلیس گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە قەزای كفری لەبەردەم ماڵەكەی خۆیاندا دو برا پێكەوە كوژراون. دو برا كوژراوەكە یەكێكیان پێشمەرگەو ئەویدیكەیان پۆلیس بوە. دەشڵێت: تۆمەتبارەكە پیشەی ئاسایشەو خۆی رادەستی ئاسایشی كفری كردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"ئەمشەو لەقەزای کفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان دو برا بەناوەکانی (هیوا جەمال فەرەج) لەدایکبوی 1983 پێشە پێشمەرگە و (سامان جەمال فەرەج) پیشە پۆلیسی فریاکەوتن بەفیشەک کوژران."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەوتەی کەسوکارەكەیان، یەکێک لەکوژراوەکان چەند ڕۆژێکە لەگەڵ ماڵی خەزوری کێشەی هەبوە و ئیوارەی ئەمڕۆ برایەکی خێزانەکەی هاتوەتە پێش دەرگای ماڵی زاواکەی و بەفیشەک زاواکەی و برایەکی زاواکەی پێکەوە کوشتوە."

پۆلیس وتوشیەتی"لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی هەردوکیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوەو تۆمەتبارەكەش کە پیشەی ئاسایشە خۆی ڕادەستی ئاسیشی کفری کردوەو دواتر بەنوسراو ڕادەستی پۆلیس دەکرێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×