ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 404 توشبو، 11 گیانلەدەستدان
  2020-08-05       514       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 404 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 11 توشبو گیانیان لەدەستداوەو 160 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو  هەزارو 296 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 404 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بون، بەمشێوەیە: 218 هەولێر، 35 سلێمانی، 29 گەرمیان،  101 دهۆك، 21 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 160 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 74 هەولێر، 46 گەرمیان، 29 دهۆك، 11 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 6 هەولێر، 2 سلێمانی، 3 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 15 هەزارو 577 توشبو: 5417 هەولێر، 8762 سلێمانی، 902 دهۆك، 496 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە نۆ هەزارو 413 كەس: 3337 هەولێر، 5528 سلێمانی، 405 دهۆك، 441 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا پێنج هەزارو 296 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 1932 هەولێر، 2799 سلێمانی، 491 دهۆك، 47 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 597 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 148 هەولێر، 435 سلێمانی، 6 دهۆك، 8 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×