عێراق ...نوسراوێكی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ ده‌روازییه‌ گومرگییه‌كان ده‌كات
  2020-08-06       477       

گومرگی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنی خۆپارێزی تایبەت بە گواستنەوە و ئەمباركردنی ماددە كیمیاوییەكان بگرێتەبەر، ئەم بڕیارەش دوای تەقینەوەکەی بەندەری لوبنان دێت.

ئاوێنه‌: دەستەی باڵای نیشتمانی گومرکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، نوسراویان ئاراستەی بنکەکانی گومرک لە سەرجەم دەروازەکانی وشکانی، ئاوی و ئاسمانی کردووە بەمەبەستی بەپەلە ناردنی جەردی ئەو ماددە ترسناکانە و ئەو لایەنانەی خاوەندارییەتی دەکەن كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئه‌مباركراوه‌.

ئەم هەنگاوەی عێراق دوای تەقینەوەكەی سێشەممەی بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان هات كە بە هۆی كۆنتێنەرە ئەمباركراوەكانی تایبەت بە نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە روویدا، تا ئێستا (150) کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزاری دیکە برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×