داعش هێرشی کردەسەر ماڵی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین
  2020-08-09       462       
راگەیەندرا كە تیرۆریستانی داعش، هێرشیانكردووەتە سەر ماڵی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین، ئیسماعیل هەلوب لە باشووری رۆژئاوای شاری تكریت سەنتەری پارێزگای سەڵاحەددین.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، نەقیب سەعد محەمەد لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانكردووەتە سەر ماڵی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین، ئیسماعیل هەلوب لە ناوچەی ئیسحاقی باشووری رۆژئاوای شاری تكریت و وتی،”لە میانی هێرشەكەدا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان پاسەوانانی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین و تیرۆریستانی داعشدا روویداوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە”.

نەقیب سەعد محەمەد باسی لەوەیش كرد كە دوای گەیشتنی هێزی پشتیوانی بۆ ناوچەكە، تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×