کازمی سامانەکەی بۆ دەستەی نەزاهە ئاشکراکرد
  2020-08-09       590       

دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکراکردوە.

ئاوێنه‌: دەستەی نەزاهە لە بەیانامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندوە، مستەفا کازمی فۆڕی تایبەت بە ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی وڵاتی پڕکردۆتەوە و گەڕاندویەتەوە بۆ دەستەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی یاسای هەموارکراوی دەستەی نەزاهە پێویستە سەرجەم بەرپرسانی وڵات لە پەرلەمانتاران و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن و دەستەکە لێکۆڵینەوەی تێدا بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×