بانكی ڕافیدەین به‌ بێ زیاده‌ خستنه‌سه‌ر پێشینه‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران
  2020-08-09       877       

بانكی ڕافیدەینی عیراق بڕیاریدا، بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك پێشینە “بەشێوەی ئەلیكترۆنی” بەو فەرمانبەرانە بدات، كە مووچەكانیان سەر بەو بانكەیە.

ئاوێنه‌: نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، خزمەتگوزارییەكیان بە ناوی “پێشینەكەم – سلفنی” بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاندووە، كە لە بانكەكەیان مووچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر كاردن.

ڕاشیگەیاندووە، پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و بەشێوەیەكی خێرا و بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك دەدرێتە فەرمانبەران.

جەختیشی كردۆتەوە، كە فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن دەتوانن ئەو پێشینەیە وەربگرن.

ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندی عیراق فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم دەگرێتەوە و دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی ئەو پێشینانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×