عەلی حەمەساڵح: لەگەڵ چونی تیمێكی بەغدا، ئەو قاچاخچێتییەی لە باشماخ دەكرا وەستا
  2020-08-09       1611       

بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە شەوی رابردوەوە تیمێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چونەتە مەرزی باشماخ و لەگەڵ گەیشتنی تیمەكە، "ئەو قاچاخچێتییەی لە خەتی ئاسایش" لە باشماخەوە دەكرا" وەستا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستپێدەكاتەوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە دوێنێ شەوەوە تیمێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چونەتە مەرزی باشماخ. لەگەڵ چونی تیمەکەدا، ئەو قاچاخییەی لە خەتی ئاسایش لە باشماخەوە دەکرا وەستا."

وتوشیەتی"زیاتر لە ٢٠٠ بارھەڵگر وەستابون، چاوڕێی ڕۆشتنی تیمەکەی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی کاڵا قاچاخ و قەدەغەکراوەکان داخڵ بکەن."

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستۆتەڕو"ببینن بەرپرسانی کورد لە ڕێگای ئەو ھێزە ئەمنیانەی لە داھاتی خەڵکی ھەژار موچەیان پێدەدرێت خواردنی گەنیو و ئێکسپایەرو کاڵای قاچاخ داخڵدەکەن و دەیکەن بە قوڕگی خەڵکدا، بەڵام چەند ئەفسەرێکی عێراقی دێن لە ترسا ڕایدەگرن!!"

جەختیشی كردۆتەوە كە "خاڵە سنورییەکانی کوردستان بون بە ناوەندێکی گەورەی گەندەڵی و قاچاخچێتی."

بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح، ئەو قاچاخییەی وەستاوە، "لە ئێوارەوە دەستپێدەکاتەوە!"

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×