کارمەندانی نەخۆشخانەى ڕزگاری لەهەولێر گردبوونەوە
  2020-08-10       333       
بەشێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەى ڕزگاری لەهەولێر گردبوونەوە و داوادەکەن، ئەو بڕە پارەیەی بەشێک لەکارمەندەکان وەریانگرتووە بە ئەوانیش بدرێت.

ئاوێنه‌: بەشێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەى ڕزگاری لەبەردەم نەخۆشخانەکەیان دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی دادپەروەری دەکەن، ئەو کارمەندانە باس لەئەوەدەکەن، بڕی ٥٠٠ دۆلار وەک هاوکاری بەسەر بەشێک لەکارمەندەکان دابەشکراوە، بەڵام نادادپەروەری تێداکراوە و پێویستە هەموویان ئەو بڕە هاوکارییە وەربگرن، چونکە زۆرینەى کارمەندەکان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنا هەیە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەشێک لەکارمەندان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ نەخۆشانی کۆرۆنا هەبووە، بەڵام هاوکارییەکەیان پێنەدراوە، لەکاتێکدا کەس هەبووە ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژە پەیوەندی بە نەخۆشخانەکەوە کردووە، هاوکارییەکەی وەرگرتووە.

کارمەندەکان مۆڵەتی ٢٤ کاتژێر دەدەنە حکومەتى هەرێم و وەزارەتی تەندروستی کە دادپەروەری بۆ ئەو بابەتە بگەڕێنێتەوە، ئەگەرنا لەبایکۆتکردن بەردەوامدەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×