بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه
  2020-08-12       1493       

له‌باره‌ى هه‌واڵى دانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى به‌ كه‌رتى تایبه‌ت، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەمرۆ لەلایەن رێکخراوێک بەناوی رێکخراوی دیداری ئاشتی هەوڵێک بڵاوکراوەتەوە لەژێر ناونیشانی(تکایەرێگری بکەن مۆڵەتی شوفێریش بدرێتە کەرتی تایبەت).

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئێمە لەهاتووچۆی هەولێر سەرتاپای ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە وە لەکاتی ئێستادا نەبەفەرمی نەبەشێوەی نافەرمی هیچ نیازێک یاخود بریارێک نیە کەوا مۆڵەتی شوفێری ودەرهێنانی بدرێتە کەرتی تایبەت وە ئەو هەواڵە تەنها وەکو هەوڵێک دەبینین بۆچەواشەکردنی خەڵک وە بەهەواڵی بێ بنەمای وەسف دەکەین.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هیوادارین لەو رێکخراوەو سەرجەم رۆژنامەنوسانی بەڕێزیش کاتێک هەوڵێکی لەو شێوەیە وەردەگرن یان گوێ بیست دەبن لەلایەنی فەرمی هەواڵەکە پشت راست بکەنەوە ئینجا بڵاوی بکەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×