2020-08-13   434     
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١٩ هه‌زار و ١٦٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له لێدوانێكدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكرای كرد کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ٦٢٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون.
سیما سادات لاری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا، ١٩ هه‌زار و ١٦٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٣٣٦ هه‌زار و ٣٢٤ كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاشكراشی كرد، ره‌وشی ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٩٧١ نه‌خۆش ناجێگیره و له یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕدان و تا ئێستاش، ٢٩٢ هه‌زار و ٥٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا پشكنین بۆ دوو ملیۆن و ٧٨٨ هه‌زار و ٢٧ کەس ئه‌نجام دراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران له ١٩ی شوبات له شاری قوم تۆمار كرا.