رادیۆی دەنگ لە گەرمیان رایگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی رۆژنامەوانیدا، كارمەنێدی رادیۆكەیان لە لایەن مەفرەزەیەكی ئاسایشەوە لەناو بازاڕی كەلار بۆ ماوەیەك دەستبەسەركراوەو پاشان رێگەیان داوە بڕوات به‌و مه‌رجه‌ى رۆژى یه‌كشه‌مه سه‌ردانیان بكاته‌وه.
ئاوێنە: رادیۆی دەنگ لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئه‌مڕۆ له‌كاتى ئاماده‌كردنى راپرسییه‌كدا بۆ یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافی مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، كارمه‌ندى رادیۆكه‌مان (رێناس ساڵح كه‌ریم) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایشه‌وه له‌ناو بازاڕى كه‌لار بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت."
وتوشیەتی"ئه‌گه‌رچی ئه‌و، باج و ناسنامه‌ى كاركردنى خۆی پیشانى مه‌فره‌زه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وان حساب بۆ ئه‌وانه ناكه‌ن و پێی ده‌ڵێن ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا بێت بۆ ئاسایشی كه‌لار به‌و پاساوه‌ى فه‌رمانى "كاك سه‌رداره" كه مه‌به‌ستیان له (سه‌ردار مه‌حموى مرالی)ى به‌ڕێوبه‌رى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشی كه‌لاره."
ئەوەشی خستۆتەڕو"مه‌فره‌زه‌كه به زۆر ئه‌و كارمه‌نده به‌ره‌و بنكه‌ى ئاسایش راپێچ ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كیش ده‌ست به‌سه‌ر باج و مۆبایل و كه‌ره‌سته‌كانىدا ده‌گرن، پاشان له رێگادا رێگه‌ى ده‌ده‌ن بڕوات به‌و مه‌رجه‌ى رۆژى یه‌كشه‌مه ده‌بێت سه‌ردانیان بكاته‌وه."
رادیۆی دەنگ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م ره‌فتاره‌ى ئاسایشی كردوەو وتویەتی"ئه‌م ره‌فتاره‌ى مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى ده‌بێت پێش هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن: پەرله‌مان، حكومه‌تى هه‌رێم، ئاسایشی گشتی، ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئاسایشی گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه لێپێچینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، چونكه كه‌سانێك كه رێز له كارى رۆژنامه‌وانى نه‌گرن و خه‌ریكی نمایشكردنى هێز و كارى دژ به مافی مرۆڤ بن، شایانى هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك نین."