2020-08-19   588     
وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداره‌وه ده‌دات و دەڵێت: "موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت".
ئاوێنه: بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مووچەی مانگی ئاداری کەسوکاری شەھیدان و شەھیدانی سەنگەر و جینۆساید و ئەنفال و شەھیدی نیشتمانی، وەکو مانگی پێشوو 100% و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت،هه‌روه‌ها لیستی مووچەی ئەوانە بەبێ لێبڕین ئاراستەی گەنجینەکان کراوە و وەک خۆی دابەشدەکرێت.
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 20-8-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌فالكراوان دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی هه‌شت مانگ له ساڵی نوێ، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكردووه و مووچه‌ی مانگی شوبباتیشی به‌بیانووی قه‌یرانی دارایی و راگرتنی پاره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به لێبڕینی 21% دابه‌شكردووه، له ئێستاشدا به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانه.