کازمی: سوێند بەخوێنی شەهید رەیهام تاوانباران بەبێ سزادان دەربازیان نابێت
  2020-08-23       467       

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی بنەماڵەی رەیهام یەعقوب، خانمەچالاکوانی دیاری بەسڕەی کرد کە رۆژی 19ی ئەم مانگە لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە کوژرا، لە سەردانەکەیدا کازمی بەڵێنیدا خوێنی ئەو چالاکوانە بەبێ سزا تێناپەڕێت.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردو مستەفا کازمی سەردانی بنەماڵەی رەیهام یەعقوب-ی کرد و رایگەیاند، "سوێند بەخوێنی شەهید (رەیهام) تاوانباران بەبێ سزادان دەربازیان نابێت هەرچەندە کاتیشی پێویست بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ناهێڵن خوێنی شەهیدان رەیهام یەعقوب، هیشام هاشمی و تەحسین ئوسامە بەهەدەر بڕوات.

19ی ئەم مانگە، ریهام یه‌عقوب، خانمه‌ پزیشكی شاری به‌سره‌ و چالاكوانی خۆپشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا، چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی كوشتنی سێ چالاكوانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ درا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×