“ئەو كەسانە دەستگیر دەكەین كە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتییان سوورە”
  2020-08-24       542       

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لەگەڵ فەرماندەییەکانی ئەمنیی بەدواداچوون دەکەن بۆ رەوشی ئەمنی بەسرە و جەختیش لەوە دەكاتەوە ئەو كەسانە دەستگیر دەكەن كە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتییان سوورە.

ئاوێنه‌:  عوسمان غانمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا وتی، “بەردەوام لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان بەدواداچوون دەکەن بۆ دوا پێشهاتەكانی رەوشی ئەمنی بەسرە و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە ئەنجام دەدرێن بە ئامانجی راوەدوونان و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو لەلایەن دادگاوە”.

عوسمان غانمی ئاماژەی بەوەیش دا، ئەو كەسانە دەستگیر دەكەن كە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتییان سوورە و وتی، “پاراستنی ئاسایش بەرپرسیارییەتی هەمووانە و ئاسایشی بەسرە بە چڕكردنەوەی هەوڵی دانیشتوانەكەی و هێزە ئەمنییەكان بەرقەرار دەبێت”.

پێشتر وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاندبوو كە خوێنی شەهیدانی بەسرە بە هەدەر ناڕوات و سەرجەم تاوانباران دەستگیر دەكرێن و دەدرێن بە دادگا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×