موشەکەکانی ئیسرائیل دیمەشقیان بۆردومان کرد
  2020-09-01       346       


سەرچاوەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەیەک مووشەکی ئیسرائیلی ئاڕاستەی باشووری دیمەشق کراوە و لەئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ئاوێنه‌: ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سووریا، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی دیمەشقەوە بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو بەتەواوی لە کاتژمێر 10:40 خولەکی شەودا ژمارەیەک موشەک لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی باشووری دیمەشق کرا و لەلایەن ناوەندەکانی دژە موشەکی سووریاوە وەڵامدراونەتەوە.


سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا دوو سەربازی سووری کوژراون و حەوتی دیکەش بریندار بوون، هەروەها زیانی ماددیشی بە ناوچەکە گەیاندووە.

هەروەها سەبارەت بەوە بۆردومانانەی شەوی ڕابردوو ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە ژمارەی ئەوە سەربازانەی گیانیانلەدەستداوە سێ سەربازن و سەرجەمیشیان بیانیین.

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×