شاندی پارتی و یەكێتی بە جیا لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق كۆدەبنەوە
  2020-09-02       1058       

شاندی پارتی و یەكێتی بە جیا لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق لە بەغدا كۆدەبنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوار شەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حزبەكەی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.

میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە كە كۆبوونەوەكە “بەمەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕایە لەسەر دواپێشهات وگۆڕانكارییە سیاسییەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستان و شەن و كەوكردنی پەیوەندییە سیاسی و مێژووییەكانی هەردوولایە”.

لەلایەكی دیكەشەوە نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندی پارتی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەدایە و تا ئێستا بە فەرمی ناوەڕۆكی دیدارەكە ڕانەگەیەندراوە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی و لاهور شێخ جەنگی بە سەرۆكایەتی شاندی حزبەكانیان گەیشتنە بەغدا و ئامانجی سەرەكیش بەشداریكردنیانە لەو كۆبوونەوەیەی كە بڕیارە ئەمڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لەگەڵ سەركردەی حزبە سیاسییەكانی عیراق ئەنجامی بدات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×