لە عێراق 78 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-02       443       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 946 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 78 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 732 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 123 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 946 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 78 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 732 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 242 هەزار و 284 كەس و لەوانە حەوت هەزارو 201 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 184 هەزارو 205 كەسیان چاكبونەتەوەو 50 هەزارو 878 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 527 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×