جیهان.. کۆی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥هەزار کەس
  2020-09-05       439       
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە، ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥هەزار کەس.

ئاوێنە: بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٩٦٣ کەسە، لەو ژمارەیەش ١٨ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٩٢ کەس چاکبونەتەوە و ٨٧٨ هەزار و ٩٦٣ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوان گەیشتوەتە شەش ملیۆن و ٣٨٩ هەزار و ٥٧ توشبو.

لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی ٣٨٢ هەزار و ٧٧٢ توشبو، ٣٣٠ هەزار و ٣٠٨ کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە ٢٢ هەزار و ٤٤ کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×