عێراق هەموو سنووره وشکانییەکان به مەبەستی بازرگانی ده‌كاته‌وه‌
  2020-09-08       381       

لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق بڕیاریدا ھەموو سنوورەکان بە تەواوی بكرێنەوە و دەوامی دامودەزگاكانی حكومەتیش دەست پێبكاتەوە.

ئاوێنه‌: لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق به سەرپه‌رشتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی کۆبووەوه و چەند بڕیارێکی دەکرد.

لیژنەی باڵای تەندروستی رایگەیاند، هەموو سنووره وشکانییەکان له هەر حه‌وت رۆژی هەفتەدا به مەبەستی بازرگانی کراوه دەبن.

هەروەها بڕیاریدا دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامودەزگاکان دەست پێبکاتەوه به رێژەی 50% و خواردنگه و کافیتریاکانیش دەکرێنەوه.

عەدنان وائیلی، ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراقیش رایگەیاند، کردنەوەی خواردنگەکان و دەستپێکردنەوەی چالاکییه وەرزشییەکان بەپێی رێنماییه تەندروستی دەبێت و له 12ی ئەم مانگەوه دەستپێدەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×