بەرپرسێکی باڵای عێراقی دەستگیر کرا
  2020-09-17       990       
بەرپرسێکی باڵای عێراق لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی، دەستگیر کرا.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2020، شاکر زاملی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا، دەستگیر کرا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە شاکر زاملی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×