لە عێراق ئاماری توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا رو لە داكشان دەكات
  2020-09-20       644       

ئاماری توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق رو لە داكشان دەكات و بەپێی قسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 438 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و چوار هەزارو 52 توشبوش چاكبونەتەوەو هەروەها 64 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 18 هەزار و 64 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 438 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 64 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 52 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 319 هەزارو 35 كەس و لەوانە هەشت هەزارو 555 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 253 هەزارو 591 كەسیان چاكبونەتەوەو 56 هەزارو 889 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 537 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×